خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان پشتیوانی لەهەنگاوێكی سەرۆكی دەستەی ژینگە دەكات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە یاسین مەحموود وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، سەردانی عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستانی كرد.
لەو سەردانەدا یاسین مەحموود پیرۆزبایی وەبەرهێنەرانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیانی گەیاندو هاوكات هەردوولا هاودەنگ بوون لەو هەنگاوە نوێیانەی وەك ڕێنمایی تایبەت بە ژینگە لەهەرێمی كوردستان دەردەچن.
لە سەردانەدا جەختکرایەوە، کەهەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان یەكێتی وەبەرهێنەران و دەستەی ژینگە بەتایبەت لەكاتی جێبەجێكردنی پڕۆژە نوێیەكاندا.