خەڵك-بەشی هەواڵ
قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر هەندێك گرفت لەڕێگەوبانی قەزاكە دروست بووە بەڵام لەئێستادا چارەسەركراوە.
زانا ڕەحمان قایمقامی قەزای پینجوێن بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بەفر و بارانێكی باش باریوە لەسنوورەكە كەمێك ئاستەنگ دروست بوو بەتایبەت لەشەودا ئەویش لەبەر ئەوەی شەقامەكان كەمێك خلیسك بوون.
وتیشی، ئێستا سەرجەم ڕێگاوبانەكانی قەزای پێنجوێن ئاسایین و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تیمەكانی ئاوەدانكردنەوەو ڕێگاوبانی پارێزگای سلێمانیەوە شەقامەكان ماڵراون و كێشەیان نییە.