سەردێر

سەرۆكی نوێی ئەمریكا بناسە

خەڵك- بەشی هەواڵ

جۆ بادین سەرۆكی نوێی ئەمریكا شەوی رابردوو بۆ ماوەی چوار ساڵی دیكە دەست بەكاربوو، ئەو مێژوویەكی درێژی لە كاری سیاسی هەیە نزیكەی نیو سەدەیە خەریكە.

بایدن چووە كاری سیاسییەوە سەرەتا وەك ئەندامی ئەنجومەنی پیران ساڵی 1972 كە تەمەنی تەنها 29 ساڵ بوو.

لە ساڵی 2008 لەلایەن باراك ئۆباماوە وەك جێگری خۆی واتە جێگری سەرۆكی ئەمریكا دیاریكرا.

ترەمپ گەیشتە سەرۆكایەتی بێ ئەزموونی سیاسی، بەڵام خەڵك شانازی بە بایدنەوە دەكەن كە ئەزموونێكی گەورەی سیاسی هەیە.

بایدن لە شاری سكرانتون لە ویلایەتی پێنسلڤانیا لە دایكبووە و دواتر لەگەڵ خێزانەكەی چوونە ویلایەتی دیلاوێر لە تەمەنی 10 ساڵیدا.

دەرچووی زانكۆی دیلاوێرە بە بڕوانامەی زانستی سیاسی و بڕوانامەی یاسای هەیە لە زانكۆی سیراكوز و پێش كاری سیاسی وەك پارێزەر كاریكردووە.

بچوكترین ئەندامی ئەنجومەنی پیران بووە لە تەمەنی 29 ساڵیدا لە 1972 و دواتر كە بووە جێگری سەرۆك، ئەنجومەنی پیرانی جێهێشت.

خواستەكانی بۆ سەرۆكایەتی تەنها هی ئێستا نییە ساڵی 1988 وەك كاندیدی دیموكرات خۆی هەڵبژارد و دیسان لە 2008 خۆی هەڵبژارد و دواتر كشایەوە بووە جێگری سەرۆك.

پەیوەندی باشی لەگەڵ ئۆباما هەیە لەو كاتەی كاریان پێكەوە كردووە لە 2008 تا ئێستا و ئۆباما پشتیوانی كرد ئەویش بووە هۆی راكێشانی كەمینەكان بەتایبەت رەشپێستەكان.

ویلایەتی پێنسلڤانیا شوێنی لە دایكبوونی بایدن 2016 بۆ ترەمپ بوو لە هەڵبژاردنەكان، بەڵام ئەمساڵ بۆ بایدن بوو.