سەردێر

ئامارەكانی ژینگە

خەڵك-ئارام سەردار

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم ئاشكرای دەكات ٣٣ پڕۆژە لەساڵی ٢٠٢٠ سزادراون بەبڕی ٧٦ ملیۆن و ٦٤٦ هەزار دینار بووە.

عەبدولڕەحمان سەدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەركی ئێمە مۆڵەتدان و ڕەتكردنەوەی مۆڵەت و دروستكردنی ئەنجومەنی پاراستن و چاككردنی ژینگەیە، كارێكی تریش دروستكردنی بۆردێكە لەگەڵ ٢٢٠ ڕێكخراوی ژینگەیی، كە هەموو هەوڵەكان بۆ چاككردنی ژینگەیە.

وتیشی، لەساڵی ٢٠٢٠دا هەزار و ٣٢٩ پڕۆژە مۆڵەت و ڕێگەپێدانی بۆكراوە لەبوارەكانی پیشەسازی و پیشەسازی خۆراك و خزمەتگوزرای و نیشتەجێبوون و بازرگانی و كشتوكاڵی و تەندرووستی و ڕاو و گواستنەوەی دار، هاوكات ١٩ پڕۆژەش بەهۆی ئەوەی لەگەڵ ژینگە و یاسای و ڕێنماییەكان ناگونجێن بۆیە ڕەزامەنیان پێ نەدراوە، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.

دەشڵێت، لەهەولێر ٤٢٩ كەیس و سكاڵا لەدادگاكان هەن و ٢٣ٚ كەیسیش سزا و پێبژاردنیان بۆ كراوە لە سلێمانی ١٢٥ كەیس لەدادگایە و ٣ كەیس سزاو پێبژاردنی بۆكراوە و ١٤٩ بەڵێننامەش وەرگیراوە، لەدهۆك ٤٣ كەیس لەدادگایە و ٧ كەیس سزا دراون و بەهۆی سەرپێچیەوە ٤٥ بەڵێننامە پڕكراونەتەوە، هاوكات لەگەرمیان و ڕاپەڕین ٥٨ كەیس لەدادگاكان و ٥٧ بەڵێننامە وەرگیراون، واتە ٣٣ پڕۆژە لەساڵی ٢٠٢٠ سزادراون بەبڕی ٧٦ ملیۆن و ٦٤٦ هەزار دینار بووە.

باسی لەوەشكرد، لەساڵی ٢٠٢٠دا ٢ هەزار و ١١٧ پڕۆژە پشكنین و بەدواداچوونیان بۆكراوە و ٢٥ هەزار و ٣٧٣ پشكنینی تریش كراوە بۆ ٤ هەزار و ٤٥ پڕۆژە، ٦ هەزار و ٤٥٠ مەتر دووجا لەبڕی سەوزكردن بۆ كارگە و شوێنەكان كراوە كە شوێنیان نییە.