خەڵك-بەشی هەواڵ
قایمقامی قەزای ماوەت لە سنوری ناوچەی شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت لەگەڵ ئەوەی بەفر باریوە لەسنورەكەمان، بەڵام رێگاكان ئاساین و هاوڵاتیان و شۆفێران دەتوانن هاتوچۆ بكەن.
كامەران حەسەن قایمقامی شارۆچكەی ماوەت بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند: سەرجەم ڕێگاكانی قەزای ماوەت ئاساییەو لەگەڵ ئەوەی بەفریش باریوە، بەڵام تا ئێستا هیچ گرفتێكی هاتوچۆ دروست نەبووەو هاوڵاتیان دەتوانن هاتوچۆ بكەن.
كامەران حەسەن وتیشی: كۆمپانیای تایبەتمان هەیە كە جگە لە پاككردنەوەی بەردەوامی ڕێگاكان هاوكات لەكاتی بارینی بەفری زۆر و دروستبوونی ئاستەنگ رێگاكان پاك دەكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە كەرەستەكان وەك پێویست نین بەڵام ئەو كۆمپانیایە ئەركی خۆی بەجێدەگەیەنێت و هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگەوبانیش هاوكارمانە.