سەردێر

بەوێنە؛ خواردن و دانەوێڵە بۆ باڵندەكێوییەكان دابین دەكرێت

خەڵك – نزارمستەفا
ئەمڕۆ چوارشەممە 20-1-2021 لەبناری حسن بەگ ی دەڤەری برادۆست لەلایەن ڕێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە دانەوێڵە بەسەر باڵندەكێویيەكانی ناوچەكە دابین كرا.

هەژار ماهر، بەرپرسی ڕێكخراوی واربۆپاراستنی ژینگە بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند” لە درێژەی كاروچالاكیەكانماندا ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابارینی بەفردا وەك ئەركێكی ژینگەی و مرۆڤایەتی ئەمڕۆ لەگەڵ ئەندامان ودۆستەكانی ڕێكخراوەكەمان لەبناری حسن بەگ هەڵساین بەدابینكردنی خۆراك و دانەوێڵە بۆ ئاژەڵ و باڵندەكێوییەكانی ناوچەكە.

وتیشی،”بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما و سۆلە هەرێمی كوردستان كەوتوەتە ژێر كارێگەری شەپۆڵێكی بەفر و باران،بە هاتنی یەكەم بەفر بارینی ئەم ساڵ لە ناوچە شاخاوییەكان وا چاوروان دەكرێت هاتنە خوارەوەی ئاژەڵ و پەڵەوەرە كێوییەكان لە چیا سەختەكان دەست پێ‌ بكات و بێنە نزیك ئاوەدانی و گوند و دێهاتەكان.

باسی لەوەشكردووە، هەڵكەوتەی جوگرافی دەڤەری سۆران بە بارزان و باڵەكایەتی و بە برادۆستیشەوە بە هەبوونی چەندین چیای سەخت و كوێستان و دارستان وایكردووە كە بە ڕێژەیەكی زۆر باڵندە و ئاژەڵی كێوی لەم ناوچانەدا بژین، ساڵانەش چ بە هۆی توپبارانی وڵاتانی ئێران و توركیا و سوتانی ناوچە شاخاوییەكان، چ بە دەستی ئەنقەست بەردانی ئاگر بە ناوچە سەختەكان رێژەییەكی زۆر بالندە و ئاژەڵە كێوییەكان لە ناو دەچن بە تایبەت گیانەوەری خشۆك.

بەرپرسی ڕێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە ئاماژەشی بەوەدا،” داوا لەهاووڵاتیان و ژینگە دۆستان دەكەین وەك ئەركێكی مرۆڤایەتی لەكاتی زیادبوونی خواردن لەسەر سفرە و خوانمان ئەو خواردنانەی یان ئەو خواردنەی ناتوانین دووبارە بیخۆینەوە تكایە فرێ نەدەن لە شوێنی گونجاو دابنێن تا ئاژەڵ و باڵندەی كێوی بتوانن دەستیان بگاتێ چونكە لە وەرزی بەفرو سەرما دەست كەوتنی خواردن ئەستەم دەبیت بۆیان. و باڵندەكان ناتوانن خواراك بۆ خۆیان دەستەبەر بكەن.

No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.