سەردێر

قوباد تاڵەبانی دوای سوێندخواردنی جۆوبایدن پەیامێكی بڵاوكردەوە

قوباد تاڵەبانی دوای سوێندخواردنی جۆوبایدن پەیامێكی بڵاوكردەوە

بەشی – هەواڵ
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، خۆزگە باوكم هێشتا لە ژیاندا بووایە تا ببینێت هاوڕێكەی كە بە (جۆوی ئازیز) ناوی دەبرد سوێندی یاسایی دەخوات وەك ٤٦هەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە دوای كۆتایهاتنی مەراسیمی سوێندخواردنی جۆو بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا، لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر، پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، دوای بینینی مەراسیمی سوێندخواردنی جۆو بایدن و كامالا هاریس، تەنها دەتوانم بیر لەوە بكەمەوە كە خۆزگە باوكم هێشتا لە ژیاندا بووایە تا ببینێت هاوڕێكەی كە بە (جۆوی ئازیز) ناوی دەبرد سوێندی یاسایی دەخوات وەك ٤٦هەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.