سەردێر

دووەم نەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنا هیچ نەخۆشی لێ نەما

خەڵك -بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دووەم نەخۆشخانە لە سلێمانی كە تایبەت كرا بوو بە كۆرۆنا لە ئێستادا هیچ نەخۆشێكی تێدا نەما، دەشڵێت،” بە خۆپاراستن بەسەر كۆرۆنادا سەر دەكەوین”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەووە، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا یەكەم نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە شاری سلێمانی ،كە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ بوو نەخۆشی تێدا نەما ئەمڕۆش وەك دووەم نەخۆشخانەی تایبەت بەكۆرۆنا نەخۆشخانەی ئاسا هیچ نەخۆشێكی تێدا نەما.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا تەنها 3 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانە كراوە و 5 نەخۆش لە نەخۆشخانە چاكبۆتەوە و لە ئێستادا تەنها 24 حاڵەت هەیە، كە لە ژێر ئۆكسجیندا بێت .

ئەوەشخراوەتەڕوو، 8 نەخۆش لە چاودێری چڕ دایە و 5 نەخۆشیش لە ژێر ئامێری ( cpap ) ی دایە و 2 حاڵەتی مردن تۆماركراوە .
ئاشكراشیكردووە، بەخۆپارێزی و بەكارهێنانی دەمامك بەسەر كۆرۆنادا سەر دەكەوین.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە