خەڵك- نزار مستەفا
لەشەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی بەفربارین ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و لەزۆربەی ناوچەكانیش تاوەكو ئێستا بەفربارین بەردەوامە.
لەسنوری دەڤەری برادۆست نزیكەی 25 سانتیمەتر بەفر باریوە و ئەمەش ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ هاوڵاتیان و شۆفێرانی ناوچەكەی درووست كردووە و پۆلیسی هاتووچۆش داوا لەشۆفێران دەكات پابەندی ڕێنماییەكانی هاتووچۆبن.
بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ھەولێر لەڕێگای تیمەكانی كەرتی 4ی ڕێگاوبانی سۆران بەبەرداوامی ڕێگای هەر چوار قەزای (سۆران ، مێرگەسۆر، چۆمان، ڕواندز) بەناحیەكانەوە خەریكی ماڵینی ڕێگاكانن و بەفەرش كردنی خوێش بەفری ڕێگاكە دەتوێننەوە بۆئەوەی ڕێگا سەركیەكان نەبنە شەختە و كەڵەكەبوون لەبەردەم شۆفێران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (خەڵك) كەوتوون، لەسنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران تاوەكو ئێستا نزیكەی (60)سم بەفر باریوە.