سەردێر

نرخی دۆلار و تمەن لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی تا ڕادەیەك جێگیرە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە 20-1-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 145 هەزار 800 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 250 هەزار تمەنی ئێرانییە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.