خەڵك-بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان هەورو باران بارین دەبێت هەندێ كات بارانی مامناوەند دەبێت لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری پارێزگاگان ئەگەری بەفر بارین دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچە هەور و ساردە دەبێت، پاشان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ دروست بوونی شەختە لە هەندێك ناوچە.
ئاشكراشیكرد، كاریگەری ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە بۆ ئەمڕۆش بەردەوامی دەبێت پێشبینی باران بارین لە سنووری پارێزگای هەولێر و سەنتەری هەولێر زیاتر دەبێت، كاریگەری ئەو شەپۆلە تا سبەی بەرەبەیان بە لاوازی دەمێنێتەوە بە تایبەتی لەسەر ناوچە شاخاوییەكان.