خەڵك-بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت، هاتوچۆی شۆفێران هیچ كێشەیەكی نییە و ڕێگاكان لە بەفر پاك كراونەتەوە.
عەبدولوەهاب مەحمود بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا بەفرێكی زۆر باریوە، بەشێوەیەك نزیكەی 40 سانتیمەتر و لە هەندێك ناوچەش زیاتر لەو ڕێژەیە بەفر باریوە.
وتیشی”هاتوچۆی شۆفێران و بەتایبەت خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران ئاساییە، هەرچەندە بابەتی بەستنی ڕێگا و سەرما و سۆڵە هەیە، بەڵام ڕێگاكان لە بەفر داماڵراون”.
كەشناسی هەرێم پێشتر ئاشكرایكرد، شەپۆلی بەفر و باران بارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پێشبینیش دەكرێت شەپۆلەكە تاكو سبەینێ بەردەوام بن.