سەردێر

كۆرۆنای نوێ لەگەشەدایە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایدەكات، نەوەی نوێی كۆرۆنا گەیشتووەتە 60 وڵات.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، نەوە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لانی كەم گەیشتووەتە 60 وڵاتی جیهان.

ئاشكراشیكرد، بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بەشێوەیەكە كە خێرایی بڵاوبوونەوەی ئەوەندە زۆرە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە 10 وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیاتر لە 2 ملیۆن هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی 97 ملیۆنیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

لە ئێستادا چەند ڤاكسینێك كە لەلایەن چەند وڵاتێكی زلهێزەوە بەرهەم هێنراوە بەكاردەهێنرێت بۆ كۆتاییهاتنی ڤایرۆسەكەو تاكو ئێستاش بە دەیان كەس بەهۆی ڤاكسینەكەوە گیانیان لەدەستداوە.