سەردێر

“عیراق بەپێی دەستوور نەوت و گومرگ لە هەرێم دەسەنێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق بەپێی دەستوور كێڵگە نەوتییەكان و گومرگەكان لە هەرێم دەسەنێتەوە.

د.ڕێبوار كەریم مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت حكومەتی عیراق بەپێی دەستوور كێڵگە نەوتییەكان و گومرگەكان لە هەرێم دەسەنێتەوە.

وتیشی:”بەپێی زانیارییەكانم، ئەگەر هەرێم لەسەر نەوت و گومرگ و داهات لەگەڵ بەغدا ڕێكنەكەوێت، ئەوا بەغدا دەتوانێت بەپێی دەستوور سەرجەم كێلگە نەوتییەكان و گومرگەكان و داهاتەكانی هەرێم وەربگرێتەوە و وەك بانگەشەیەكی هەڵبژاردنیش بەكاری دەهێنن و دەڵێن، دەستوورمان چەسپاندووە”.