سەردێر

دواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران

In this Tuesday, June 16, 2020, photo, medics tend to a COVID-19 patient at the Shohadaye Tajrish Hospital in Tehran, Iran. After months of fighting the coronavirus, Iran only just saw its highest single-day spike in reported cases after Eid al-Fitr, the holiday that celebrates the end of Ramadan. (AP Photo/Vahid Salemi)

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5917 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5917 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 87 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 342 هەزار و 134 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 56 هەزار و 973 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.