سەردێر

مەسعود بارزانی و ئاکار، لە كۆبوونەوەدان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا دەستیپێكرد. شەوی رابردوو خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە پایتەختی هەرێمی كوردستان و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم و فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم پێشوازی لێكرا.

دوێنێ 18/1/2021 خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا بە سەردانێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیكەی عێراق كۆبووەوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق “لە كۆبوونەوەكەدا پرسە گرنگ و هاوبەشەكانی نێوان هەردوو لا و بەهێزكردنی هەماهەنگی سەربازیی نێوان توركیا و عێراق لەچوارچێوەی هاوكارییە گشتییەكاندا تاوتوێ كراون و جەخت لەسەر پارێزگاریكردن لە سەروەری خاكی عێراق كراوەتەوە‌.