سەردێر

بەریتانیا لە ئیسرائیل نیگەرانە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، ئیسائیل كیشە بۆ دانوستانەكانی ئاشتی لە فەلەستین دروست دەكات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕاگەیاند، ڕازیبوونی ئیسڕائیل لەسەر دروستكردنی خانووی نوێ بۆ نیشتەجێبووانی كەناراوەكانی ڕۆژئاوا، نیگەرانییەكی كردووین.

وتیشی”ئەم هەنگاوە لەوانەیە هەڕەشە لەسەر دانوستانەكانی داهاتووی ئاشتی لە نێوان فەلەستینیەكان و ئیسڕائیلدا دروست بكات”.

ئاشكراشیكرد، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، ئەو خانوانە نایاسایین و هەڕەشەیە بۆ سەر چارەسەری دوو دەوڵەت، داوا دەكەین بەزووترین كات دروستكردنی ئەو خانووانە لە ئۆرشەلیمی ڕۆژهەڵات و شوێنەكانی دیكەی كەناراوەكانی ڕۆژئاوا ڕابگیرێت.