سەردێر

پێنج كۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هەرەسی بەفر لە چیاكانی سنووری ئورمیە لانی كەم پێنج كۆڵبەر گیانیان لەدەستدا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوێنێ دوو شەممە بەهۆی هەرەسەی بەفرەوە لانیكەم پێنج كۆڵبەری خەڵكی ئورمیە لە كاتی كۆڵبەری لە چیاكانی سنووری شارەكە، گیانیان لەدەستدا.

ئاشكراشیكرد، بەپێی زانیارییەكانمان، ئەو پێنج كۆڵبەرە لە گوندی “دریشك” لە باكووری كوردستان تووشی ڕووداو بوون و هێزە چەكدارەكانی توركیا ڕێگایان نەداوە خەڵكی گوندی كووران بە هانایانەوە بچن و تەرمەكانیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

ڕوونیشیكردەوە، ئەو پێنج كۆڵبەرەی گیانیان لەدەستداوە هەموومان خەڵكی گوندی “كوورانی ئورمیە” بوون.