خەڵك-بەشی هەواڵ
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.
ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 19-1-2021، بەشێوەیەك بووە كە نرخی نەوتی برێنت بە 55 دۆلار و 2 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 52 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی گروپی ئۆپیك پڵەس لەسەر زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار لە ڕۆژێكدا.