سەردێر

هۆشداریی توند دەدرێت لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆنا

خەڵك- بەشی هەواڵ
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداریی توند دەدات لەبارەی دابەشكردنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەڵێت”جیهان لە ڕۆخی شكستخواردنێكی ئاكاریی كارەساتباردایە سەبارەت بە دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا”، داواش دەكات پرۆسەی دابەشكردنەكە زیاتر دادپەروەرانە بێت.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس لە میانی كۆبوونەوەی ساڵای ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە”شێوازیی (من دەبێتە یەكەم بم) نەك هەر هەژارترین و لاوازترینەكانی جیهان دەخاتە مەترسییەوە، بگرە ئەنجامی پێچەوانەشی دەبێت”.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، داوای لە وڵاتانی و كۆمپانیاكانی دروستكردنی ڤاكسینەكان كرد، بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەشداریی بكەن لە دابەشكردنی ژەمەكانی دژە (كۆڤید-19) لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان.

ئەدهانۆم گیبریسۆس دەڵێت”لە كۆتاییدا ئەم هەڵسوكەوتانە جگە لە درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی پەتاكە چی دییان لێناكەوێتەوە”.