سەردێر

بەهۆی هەرەسی بەفرەوە پێنج كۆڵبەر گیانیان لەدەستدا

بەهۆی هەرەسی بەفرەوە پێنج كۆڵبەر گیانیان لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، كە بەهۆی هەرەسی بەفر لە چیاكانی سنووری ورمێی ڕۆژهەڵاتی كوردستان پێنج كۆڵبەر گیانیان لە دەستدا و گەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەكانیش بەردەوامە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ دووشەممە 18-1-2021 پێنج كۆڵبەری خەڵكی ورمێ لە كاتی كۆڵبەری لە چیاكانی سنووری ئەوشارە، بە هۆی هەرەس هێنانی بەفر گیانیان لەدەست داوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێنج كۆڵبەرە كه بریتین لە( ئەولایی خودایی كوڕی حاتەم، فرات خودایی كوڕی خورشید، مەتین ئەسڵانی كوڕی عوسمان، بیلەن ئەحمەدی كوڕی سادق یاوەر ئەسڵانی كوڕی لوقمان) هەموومان خەڵكی گوندی كوورانی ورمێ بوون.

باس لەوەشكراوە، كە پێنج كۆڵبەرەكە لە گوندی “دریشك” لە باكووری كوردستان تووشی ڕووداو بوون و هێزە چەكدارەكانی توركیا ڕێگایان نەداوە خەڵكی گوندی كووران بە هانایانەوە بچن و تەرمەكانیان هێشتا نەدۆزراوەتەوە.