خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق تەواوی سەروەت و سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی ئاشكرا كرد و داواش لە ئەندامانی پەڕلەمان دەكات هاوكاری دەستەی دەستپاكی بكەن و پەلە بكەن لە پشكەشكردنی سەروەت و سامانەكەیان.
د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 18\1\2021 بە بەڵگەی فەرمی تەواوی سەروەت و سامانی خۆی بۆ دەستەی دەستپاكی عێراق بۆ ساڵی 2021 ئاشكراكرد و داواشی لە تەواوی ئەندامان پەڕلەمان كرد كە هاوكاری دەستەی دەستپاكی بكەن و پەلە بكەن لە پشكەشكردنی سەروەت و سامانەكەیان بۆ دەستەی دەستپاكی پێش كۆتایی هاتنی مانگی كانوونی دووەم.
جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق جەختیشی لە گرنگی جێبەجێكردنی ئەو بابەتە یاساییە كردەوە وەك هەنگاوێكی گرنگ و بنەڕەتی بۆ پشتیوانی دارایی و هاوكاری هەوڵەكان بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی بەهەموو جۆرەكانییەوە.