خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 97 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە یەك حاڵەت لە سلێمانی و یەكێكی دیكەیان لە گەرمیان تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4598 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 21 كەس و سلێمانی 31 كەس و دهۆك 45 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشی كردووە، كە 963 كەس چاكبوونەوە و 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3441 كەس .