سەردێر

ئەگەر هەیە هەڵبژاردن بۆ 2022 دوابخرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، نیگەرانی خۆی بەرانبەر بە دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەردەبڕێت كە وابڕیاربوو لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو سازبكرێت و دەڵێت، دواخستنەكەی پێشێلكردنی ڕێكەوتنێكی پێشتر بوو.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن هاوپەیمانی (فەتح)ەوە بڵاكرایەوە”فەتح نیگەرانی خۆی بەرانبەر بە دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەردەبڕێت كە وابڕیار بوو لە 6ی حوزەیرانی 2021 سازبكرێت، چونكە دەبێتە مایەی پێشێلكردنی ڕێكەوتنێكی پێشبینە لەسەر هەڵبژاردن كە دەبوو ئەوپەڕی دوای ساڵێك لە پێكهێنانی حكومەت ئەنجام بدرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”ترسی ئەوەیان هەیە ئەو دواخستنە هۆكارێك بێت بۆ ئەوەی پرۆسەكە لە 2022دا ئەنجام بدرێت، بۆیە جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەن لە وادەی نوێ‌، و بە هیچ دواخستنێكی تر ڕازیی نابن”.

پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیارنی عیراق ڕایگەیاندبوو، هەڵبژاردنی پێشوەخت لە 6ی حوزەیرانی 2021 ئەنجام دەدرێت، بەڵێنیشی دابوو چاودێرییەكی نێودەوڵەتی بۆ پرۆسەكە فەراهەم بكات.