سەردێر

هاووڵاتیەك بەهۆی قەرزاییەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی گەرمیان؛هاووڵاتیەك بەهۆی قەرزاییەوە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی كێشەی دارایی و قەرزاریەوە ئێوارەی ئەمڕۆ هاووڵاتیەك لە ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 18-1-2021 لە گەڕەكی شارەوانی دووی شارۆچكەی كەلار تەرمی هاووڵاتیەك هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كە بە هۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدا بوو.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، بەوتەی كەسوكاری ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە بە ناوی (فەلاح حسێن حەسەن) لەدایكبووی 1985 خێزاندارە و بەهۆی كێشەی دارایی و قەرزاریەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشكنین ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوە و پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆكاری خۆخنكاندنی ناوبراو دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان