سەردێر

عیراق ڤاكسینەكەی ئۆكسفۆرد پەسەند دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عیراق، وادەی پەسەندكرۆدنی ڤاكسینی ئەسترازینیكا (ئۆكسفۆرد) لەلایەنم دەزگای نیشتمانی هەڵبژاردنی دەرمانەكان، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمی كە لەلایەن وەزیری تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”سبەینی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای ئەسترازینیكا (ئۆكسفۆرد) لەلایەن دەزگای نیشتمانی هەڵبژاردنی دەرمانەكان، پەسەند دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”عیراق زیاتر لە سەرچاوەیەكی هەیە بۆ هاوردەكردنی ڤاكسینەكانی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەئێستاشدا سەرقاڵی تەواوكردنی ڕێكارەكانن سەبارەت بە ڤاكسینەكان و پەیوەندی ڕۆژانەشیان هەیە لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر”.

بەپێی دوایین ئامار كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، 797 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1769 كەسیش چاكبوونەتەوە و 9 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.