سەردێر

نزیكەی 800 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 797 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1769 كەسیش چاكبوونەتەوە و 9 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35 هەزار و 272 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 797 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و كەركوك بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 354 و لە كەركوك 96 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە” لە سلێمانی 31، هەولێر 21، و دهۆك 45 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1769 تووشبووی پەتاكە كردووە كە زۆربەیان لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی و سەڵاحەدین بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 9 كەس بەهۆی كۆرۆناوە دوانیان لە پارێزگەی سلێمانی بوون.