خەڵك-بەشی هەواڵ
لەچیای قەرەسەرد ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویداو چوار سەرنشین برینداربوون كە سەرجەمیان پَشمەرگەبوون و لەڕێگەی چوونیان بۆ دەوام ئۆتۆمبێلەكەیان كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ لە چیای قەرەسرد ڕوویدا كە چوار سەرنشین لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون و پێشمەرگەبوون لەكاتی چوونیان بۆ دەوام ئۆتۆمبێلەكەیان كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە بەو هۆیەوە هەرچوار سەرنشینەكە بەسووكی برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكان، باری تەندروستی بریندارەكان جێگیرە.