سەردێر

سلێمانی، چەند كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی چەند كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و نەهێشتنی كاری نایاسایی، توانیویانە چەند كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر بكەن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە”تۆمەتبارەكان دوو پیاوی بە رەچەڵەك عەرەبن و لە كاتێكدا دزیان كردوە كە ماڵەكان چۆڵبوون و كەلوپەلی وەك زێر و ئایپاد و موبایلیان بردووە، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا بەشێك لە كەلوپەلە دزراوەكانیان پێبووە”.