سەردێر

لە دارفۆر 243 كەس بوونە قوربانی

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

زۆرتر لە 80 كەس لە دوو رۆژی رابردوودا لە ئەنجامی توندوتیژییەكان لە هەرێمی دارفۆری سودان كوژران.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان عەرەب و نا عەرەبەكانی هەرێمی دارفۆر لە سودان 83 كەس كوژران كە ژن و منداڵ لە نێو كوژراوەكاندا هەن.

هاوكات لە پێكدادانەكاندا 160 كەسی دیكەش بریندار بوون بە پێی لێدوانی كۆمیتەی سەندیكای پزیشكان.

سەندیكای پزیشكان راشیگەیاندووە لە رۆژی یەك شەممە توندوتیژییەكان لە هەرێمی دارفۆر بەردەوام بووە.

بەپێی ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، توندوتیژییەكان لە رۆژئاوای دارفۆر بۆ دوو هێندە بەرز بووەتەوە لە نیوەی دووهەمی ساڵی رابردووی 2020.

بە پێی هەمان ئامارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیوەی یەكەمی 2019دا 28 رووداو روویان داوە.
سەرچاوە/anews



هەلبژاردە

گرنگترینەکان