سەردێر

لە قەڵادزێ شەڕ روویدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

لەگەڕەكی ڕاپەڕین لە قەڵادزێ‌ شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوو دەدات و شەش كەس دەستگیر دەكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانمان ئاگادار كران بەبوونی شەڕێك لەگەڕەكی ڕاپەڕین لە نێوان دوو بنەماڵە كە تەقەی تێدا كراوە، دوای ڕووداوەكەش هێزەكانمان لە پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنەكە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەر ڕووداوەكە بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی 431 شەش كەس دەستگیركران و دەستیش گیراوە بەسەر 2 چەكی جۆری كڵاشینكۆف، ڕووداوەكە زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە و لەئێستاشدا بارودۆخەكە كۆنتڕۆڵ كراوە.