سەردێر

“گەشتیاران پێویستیان بە پی سی ئارە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێران، ئاگاداری هاوڵاتیان دەكاتەوە لەكاتی وەرگرتنی ڤیزەو ڕۆشتن بۆ ووڵاتی ئێران، پێویستە بڕوانامەی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا پی سی ئار-یان هەبێت.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ئاگاداریەكدا دەڵێت، ئاگاداری هەموو هاووڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان و عیراق دەكەین ئەوانەی سەردانی ووڵاتی ئێران دەكەن، لە كاتی چوون بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئێرانی یان لە كاتی رۆیشتن بۆ ئێران پێویستە بڕوانامەی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا (PCR ) لە گەلیان دابێت.

لە ئاگادارییەكەدا ئەوەش هاتووە، بە پێی رێنماییەكانی تەندروستی دەبێت پشكنین و بڕوانامەی پشكنین لە یەكێك لە تاقیگەكانی حكومی ئەنجام بدربێت و دەربچێت، و نابێت لە تاقیگەی كەرتی تایبەت پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدرێت و نابێت بڕوانامەی پشكنینی تاقیگەی كەرتی تایبەت بێت.