خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت یەكێتی بۆ پرسی لامەركەزی تاكۆتایی ئەم مانگە چاوەڕوانی پارتی دەكات.
ڕێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێـتی، بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بۆ پرسی لامەركەزی چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دەكەین بەو پێیەی پێكهێنەری سەرەكی حكومەتەو خاوەنی زۆرینەی پەڕلەمانە و یەكێكە لەو لایەنانەی یەكێتی ڕێككەتنی واژۆكراوی لەگەڵی هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەت.
وتیشی: گۆڕان باوەڕی بە پرسی لامەركەزی هەیەو پێشتر پەیڕەوەكە گەیشتووەتە دەستی پارتی و تا كۆتایی ئەم مانگە چاوەڕوانی وەڵام دەكەین.
دەشڵێت، وەڵامەكە دەبێت بە شێوەیەك بێت پڕۆژەكە كاری پێبكرێت و هەم هەمواری یاساكە بكرێت هەم دەركردنی پەیڕەوێك لەئەنجومەنی وەزیرانەوە كە دەسەڵاتی كارگێڕی و دارایی پێویست دەداتە پارێزگاكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێتی جگە لەو پەیڕەوەی خۆی پێشكەشی پارتی كردووە هیچ بڕیار و فەرمانێكی تری بەوەڵامی پەیڕەوەكەی خۆی قبوڵ نییە.