سەردێر

بی 52وەكان گەڕانەوە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

خەڵك- بەشی هەواڵ

جارێكی دیكە فڕۆكە بی 52وەكانی ئەمریكا گەڕانەوە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دوای ئەوەی مووشەكی ئێرانی كەوتنەخوارەوە لەنزیك فڕۆكەهەڵگری ئەمریكایی لە زەریای هیندی لە دووری 100 لە چەند رۆژی رابردوودا.

دوو فڕۆكەی جەنگی ئەمریكایی بی 52 بۆ جاری پێنجەم دوێنێ لە ئاسمانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و كەنداو بەڕووی ئێراندا سوڕانەوە.

كاربەدەستانی ئەمریكایی پێشتر ئاماژەیان بەوەدابوو جموجۆڵی ئەو فڕۆكانە، پەیامێكی ڕوونە بۆ ئێران.

دەزگاكانی راگەیاندنی ئیسرائیلی بڵاویان كردەوە فڕۆكە جەنگییە ئەمریكاییەكان بە ئاسمانی ئیسرائیلدا تێپەڕیون بەرەو كەنداوی عەرەبی رۆشتوون.

دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمریكا بڵاویانكردەوە لە رۆژی شەممە دوو مووشەكی ئێرانی لە نزیكی 100 میل لە كەشتی فڕۆكەهەڵگری نیمیتز لە زەریای هیندی كەوتوونەخوارەوە.

یەكێك لە مووشەكەكان تەنها لە دووری 20 میل لە كەشتییەكی بازرگانی كەوتووەتەخوارەوە، بەبێ خستنەڕووی زانیاری زۆرتر.

كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكانە، هاوكاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانۆڕێكی سەربازی ئێران.

لای خۆیەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێكدا بۆ ئەمریكاییەكان رایگەیاند ناردنی بێ 52وەكان بۆ ئەوەی پەیام بە ئێران بگەیەنن، پێویست نییە با ئەمریكا ملیاران دۆلار خەرج نەكات.