سەردێر

سەركردەیەكی ئۆپۆزسیۆنی روسیا دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەركردەیەكی دیاری ئۆپۆزسیۆنی روسیا و رەخنەگری فلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا، لە فڕۆكەخانەی مۆسكۆ دەستگیركرا لە شەوی رابردوو.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، شەوی رابردوو ئەلێكس ناڤالنی رەخنەگر و ئۆپۆزسیۆنی روسیا لە كاتی گەڕانەوەی بۆ روسیا لە فڕۆكەخانەی مۆسكۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە شوێنی پشكنینی پاسەپۆرت دەستگیركرا.

ناڤالنی بە فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی بۆبیدا لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە روسیا، سەرباری ئەوەی دەسەڵاتدارانی روسیا دووپاتیانكردەوە كە ناوبراو دەستگیر دەكەن لە كاتی گەڕانەوەی دا بەپێی هەواڵدەری رۆیتەرز.

ناڤالنی بۆ رۆژنامەوانان پێش سواربوونی فڕۆكەكە لە ئەڵمانیا رایگەیاند ئەو بێ تاوانە.

لە فڕۆكەخانەی مۆسكۆ ژمارەیەك لە لایەنگرانی ناڤالنی دەستگیركران لەلایەن پۆلیسەوە كە بۆ پێشوازی چووبوونە فڕۆكەخانە بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك لە ئۆپۆزسیۆنی روسیا.