سەردێر

ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریكا

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئێران بەشێوەیەكیی فەرمی و لە ڕێگای سوێدەوە هۆشداری داوەتە ئەمریكا.

ئاژانسی ئێرنا بڵاویكردەوە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێران لە ڕێگای باڵیۆزخانەی سویسراوە یاداشتێكی فەرمی ڕادەستی ئەمریكا كردووە.
وتیشی”لە نووسراوەكەدا هۆشداری دراوەتە ئەمریكا كە ئەگەر كارە نایاساییەكانی خۆی دژی دیپلۆماتكارە ئێرانییەكان لە ڕێكخراوە نێونەتەوەییەكان ڕانەگرێت، دەبێ لە دەزگای دادگای نێودەوڵەتی وەڵامی هەبێت”.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی ئەمریكا ماوەیەكە دژی مافی نێودەوڵەتی هەنگاو دەنێت و كێشەی بۆ دیپلۆماتكارە ئێرانییەكان و بنەماڵەكانیان دروستكردووە و ئەم كارەش بووەتەهۆی ئەوەی دیپلۆماتكارەكان نەتوانن كاروباری خۆیان بەڕێوەببەن.

ڕوونیشیكردەوە، ئەمریكا سەرەڕای بەرپرسیارییەتی خۆی، وەكو میوانداری چەندین ڕێكخراوی نێودەوڵەتی هیچكات میواندارێكی باش نەبووە.