سەردێر

ناتوانرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عیراق، ڕەتیدەكاتەوە بتوانێت لە مانگی حوزەرانی داهاتوودا هەڵبژاردن ئەنجام بدات.

میدیاكانی عیراق لە زاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەم دواییەدا، بە سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و هێزە سیاسییەكانیان ڕاگەیاندووە كە ئامادەیی ئەوەیان نییە بتوانن هەڵبژاردنی پێشوەخت لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو سازبكەن و ڕەنگە لە دوای مانگی ئەیلول بتوانن پرۆسەكە ئەنجام بدەن، ئەمەش وەك میدیاكان ئاماژەیان پێكردووە، لەلایەن هەندێك لایەنی سیاسییەوە پشتیوانی لێدەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەی نوێ‌ لەنێوان كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و هێزە سیاسییەكان ئەنجام دەدرێت بۆ ڕێكەوتن لەسەر وادەیەكی نوێ‌ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، لە بری وادەی دیاریكراو كە حوزەیرانی داهاتووە.