سەردێر

هەرێم؛ ڤاكسین درایە نەخۆشخانەكان

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڤاكسینی دژی پەتای وەرزی بەسەر نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان لە شارەكانی هەرێم دابەش دەكرێت و كوتانی هاووڵاتیان دەستپێدەكات.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لە سەرچاوەیەكی تەندروستییەوە دەستی كەوتوە، لە ئێستادا ڤاكسینی تایبەت بە كوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی گەیشتۆتە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان و بەشێكی هاووڵاتیان دەتوانن خۆیان بكوتن و سەرەتاش كارمەندانی نەخۆشخانەكان و كەسانی ناو خانەكانی بەساڵاچووان دەكوترێن.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی كەمی بڕی ڤاكسینەكەوە هەموو كەسێك ناتوانێك خۆی بكوتێت، بەڵكو زیاتر كەسانی بەتەمەنی سەروو 65 ساڵ و كارمەندانی تەندروستی و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دەیانگرێتەوە.

لای خۆشیەوە، د. بژار موسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ (خەڵك) وتی، “ڤاكسینی دژی ئەنفلۆنزای وەرزی گەیشتۆتە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان و هاووڵاتیان دەتوانن بچن خۆیان بكوتن”.