خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆتایی هات و بڕیاردرا لە هەفتەی داهاتووەوە پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆتایی هات و بڕیار دراوە بە چەند هەنگاوێك پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، بڕیار دراوە لە هەفتەی داهاتوودا سەرەتا دەرگای خوێندنگەكان بەڕووی پۆلی 12ی ئامادەیی بكرێنەوە و دواتریش پۆلەكانی دیكە بە ڕێكاری تەندروستییەوە بكرێنەوە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكاری بڕیارەكانی لیژنە باڵاكە بڵاوبكرێنەوە.