سەردێر

وەزارەتی پەروەردە؛ پلانی دەستپێكردنەوەی خوێندنی پەسەند كرد

وەزارەتی پەروەردە؛ پلانی دەستپێكردنەوەی خوێندنی پەسەند كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، پلانی وەزارەت بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠– ٢٠٢١، بە كۆی دەنگ پەسەند كرا و بڕیار وایە ڕۆژی چوارشەممە، بەمەبەستی بریاردان لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەروبوونەوەی كۆرۆنا پێشكەش بكرێت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵًاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١١ ی ١ ی ٢٠٢١، بەسەرپەرشتی (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەردە و بەئامادەبوونی بریكاری وەزارەت و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەرێوەچوو.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، پلانی وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠– ٢٠٢١، پلانی پێشنیاركراوی وەزارەت بە كۆی دەنگ پەسەند كرا، كە بڕیار وایە رۆژی چوارشەممە، بەمەبەستی بریاردان لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی كۆرۆنا پێشكەش بكرێت .