سەردێر

لاهور شێخ جەنگی؛ بەڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا گرفتی مووچە و بودجە چارەسەر دەبێت 

لاهور شێخ جەنگی ؛ بەڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا گرفتی مووچە و بودجە چارەسەر دەبێت 

خەڵك- بەشی هەواڵ

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ گرفتی مووچە و بودجەی هەرێم و كێشەی ناوچە دابڕێندراوەكان چارەسەر دەبن، دەشڵێت،”یەكێتی خەباتی پەڕلەمانی دەگرێتەبەربۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلەكەمان”.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە ، كە ئەمڕۆ دووشەممە 11-1-2021 سەردانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستانی كردوە و لەگەڵ جەمیل هەورامی، سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و ئەندامانی ئەنجوومەن و سەرجەم لقەكانی كۆمەڵەكە كۆبۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، یەك هەڵوێستی و بڕیاری سیاسیی لایەنەكان و چڕكردنەوەی هەوڵەكان لە بەغدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە كە قۆناغێكی هەستیارە پێویستە، بۆیە بە ڕێككەوتنی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ گرفتی مووچە و بودجەی هەرێم و كێشەی ناوچە دابڕێندراوەكان چارەسەر دەبن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە وەك یەكێتی جەختدەكەینەوە لەسەر گرتنەبەری خەباتی پەرلەمانیی بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلەكەمان و بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ پەسەندكردنی ئەو بڕگە یاساییە كە لە پڕۆژەی بودجەی ساڵی ٢٠٢١دا هاتووە و تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.