سەردێر

شۆڕش ئیسماعیل پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە

شۆڕش ئیسماعیل پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لە هەوڵداین پەرەی زیاتر بە پەیوەندیەكانمان لە سوپای عیراق بدەین، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەكەوە ئەو بۆشاییە ئەمنیانە پڕ بكەینەوە، كە داعش لێیانەوە دزە دەكات و ڕێگری بكەین لە دووبارە پەرەسەندنەوەی داعش.

شۆڕش ئیسماعیل ، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا، پیرۆزبایی لەو ئەفسەرانە كرد، كە پلەیان بەرز كراوەتەوە و ڕایگەیاند، بۆ داهاتوو كاردەكەن پلە بەرزكردنەوە لەسەر بنەمای پیشەیی و زانستی بێت و گونجاو بێت لەگەڵ بنەماكانی سوپا پێشكەوتووەكانی جیهان و بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەڵێك بنەما دانراوون و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێن بۆ پەسندكردنیان و دواتر بڕیاردان لێیان.

ڕاشیگەیاند، هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت رێگری بكات لە چاكسازییەكان و ئەوانەی دەنگی “نەشازن” و هەوڵدەدەن رێگری لە چاكسازییەكان بكەن، رێگەیان پێ نادرێت و كاروانی چاكسازی بە سەركەوتوانە بەردەوام دەبێت، لە وەزارەتدا بە گیانی یەك تیمی كار دەكرێت و هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیە دەبێت ، كە هێزی پێشمەرگە بكرێتە سوپایەكی نیشتمانی یەكگرتوو.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان