سەردێر

فالح فەیاز: چەكی دەستی پێشمەرگە و حەشد بۆ دژایەتی یەكتر نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، كەركوك شاری هەموو پێكهاتەكانە و هیچ نەتەوەیەك دژی ئەوی تر نییە و دەشڵێت: “ئەو چەكەی بە دەستی پێشمەرگە و حەشدی شەعبییەوەیە بۆ دژایەتی یەكتری نییە”.

فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە مەراسیمێكدا، كە بەبۆنەی ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس لە شاری كەركوك ڕێكخرابووو ڕایگەیاند، ناجێگیری دۆخی كەركوك كاریگەری لەسەر هەموو عیراق دەبێت، بۆیە پێویستە ئاشتی لە كەركوك بەرقەراربێت

ڕاشیگەیاند، نامانەوێت قسە لەسەر ئەنجامەكانی ڕیفراندۆم بكەین و بەهیچ شێوەیەكیش نامانەوێت بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان ببڕێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆیە پێویستە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەزوویی چارەسەر بكرێن و لەسەر بنەمای دەستوور بگەنە ڕێككەوتن.

جەختیشی كردەوە، ئەو چەكەی بەدەستی پێشمەرگە و هێزەكانی حەشدی شەعبییەوەیە بۆ دژایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی یەكتری نییە.