سەردێر

هەولێر، لەئەنجامی ڕووداوەكان ١٢٥ قوربانی هەبووە

خەڵك-ئارام سەردار

بەرگری شارستانی هەولێر ئاماری ڕووداوەكانی ساڵی ٢٠٢٠ ئاشكرا دەكات و پارساڵ ٢ هەزار و٧٧٩ ڕووداوی جۆراوجۆر لە هەولێر كەوتۆتەوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیەكەش ڕادەگەیەنێت، سەڕەڕای كەرەنتین ٣٠ی ڕووداوەكان زیادی كردوە، ئەمەش جێگای هەڵوەستەكردنە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی ڕابردوودا لە ٢٤ شوێنی جیاواز ٢٧٧٩ ڕووداوی سووتان ڕوویانداوە و ٤ هەزار و ٢٦٥ هەڵمەتی ڕشاندن بۆ ٣٩٩ باڵەخانە ئەنجامدراوە.

ڕائید سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەنوانیدا ڕایگەیاند،پارساڵ ٢ هەزار و٧٧٩ ڕووداوی جۆراوجۆر وئاگر كەوتنەوە لە هەولێر كەوتووەتەوە، كە ٥٣٥ ڕووداو لەناو شار و ٢هەزار و ٢٤٤یان لە دەرەوەی شار ڕوویانداوە و زۆرترین ئاگریش لە ماڵاندا بووە كە ٣٧٤ رووداو بووە و ١١ ئۆتۆمبێلیش بەهۆی فیتپەمپەوە سووتاو.

دەشڵێت، ٢٢ كەس مردوون و ٧٠ كەس بریندار بوون و ٣٣ كەسیش لە ئاودا خنكاون و ٥٨ی دیكەش لە مردن ڕزگار كراون، سەڕەڕای كەرەنتین ٣٠ی ڕووداوەكان زیادی كردوە، ئەمەش جێگای هەڵوەستەكردنە، چونكە زۆربەی كارگەكان وشوێنەكان داخرابوون، بەهەمان شێوە ڕێژەی مردن و برینداربوونیش زیاتر بووە، بەشێوەیەك ساڵی ڕابردوو زۆرینەی قوربانیەكان گەشتیاران بوون، بەڵام پارساڵ لە٩٠٪ی قوربانیەكان خەڵكی هەولێر بوون.

ئەوەشی خستەروو، ٤ هەزار ٢٦٥ شوێن پشكنینی بۆكراو، ٣٩٩ باڵەخانە وەرگیراون، ٤٣٨ شونێمان تەعقیم كردوە بە ماددەی دژە ڤایرۆس.

لەبارەی هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوە وتی، هیوادارین هاووڵاتیان ئامێری كارەبایی كوالێتی نزم بەكارنەهێنن، چوكە ١٠ هەزار و ٥٢ ڕووداو بەهۆی شۆرتی كارەبا و ١٥٠ ڕووداو بەهۆی گڕگرتنی غاز و ٣٩٢ ڕووداو بەهۆی كەمتەرخەمی كەوتووەتەوە، هاوكات ڕووداوەكانی تریش بەهۆی جگەرە و نەوت و یاری منداڵان و بەنزین بووە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان