سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان 90 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 90 ملیۆن و 86 هەزار و 549 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 90 ملیۆن و 86 هەزار و 549 حاڵەت، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 934 هەزار و 939 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 64 ملیۆن و 482 هەزار و 717 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 22 ملیۆن و 699 هەزار و 938 كەس و 381 هەزار و 480 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.