خەڵک
زانکۆی جۆنز هۆپکینس ریزبەندییەکی بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا ئاماری زۆرترین گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خراوەتەڕوو.
بەپێی دواین ئاماریش کە زانکۆکە بڵاویکردووەتەوە، مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا گەیشتووەتە (1911637) کەس و کۆی گشتی توشبووانیش (88821629) کەسن.
بەپێی ؛
ئەمریکا بە 368 هەزار و 736 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 21 ملیۆن و 857 هەزار و 293 تووشبوو لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی قوربانیدەر بەڤایرۆسەکەیە.
بەرازیل بە 201460 مردن و 8013708 تووشبوو لە پلەی دووەمدایە.
هندستان 150هەزار و 570 کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی تووشبووایشی 10 ملیۆن و 413 هەزار و 417 کەسەو لە پلەی سێیەمدایە.
مەکسیک لە پلەی چوارەمدایە بەکۆی گشتی 131 هەزار و 31 گیانلەدەستدان، هەروەها 1ملیۆن و 493 هەزار و 569 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لە پلەی پێنجەمدا بەریتانیا دێت بە کۆی گیانلەدەستدانی 79 هەزار و 965 کەس و 2 ملیۆن و 966 هەزار و 235 تووشبوو. .
ئیتالیا لە پلەی شەشەمدایە بە 77هەزار و 911 حاڵەتی مردن، 2 ملیۆن و 237 هەزار و 890 تووشبوو.
فەڕەنسا، خاوەنی 77 هەزار و 566 قوربانی گیانلەدەستدانە و تووشبووانیشی 2 ملیۆن و 804 هەزار و 743 کەسە و لە پلەی حەوتەمدایە .
لە پلەی هەشتەمدا ڕوسیا دێت بە گیانلەدەستدانی 60 هەزارو 67 کەس و 3 ملیۆن و 321 هەزار و 163 تووشبووی ڤایرۆسەکە.
ئێران لە ڕیزبەندی نۆیەمدایە بە 56 هەزار و 118 گیانلەدەستدان و 1 ملیۆن و 274 هەزارو 514 تووشبوو.
ئیسپانیا لە پلەی دەیەمدایە بە 51هەزار و 874 حاڵەتی مردن و تووشبوونی 2 ملیۆن و 503 هەزار و 60 کەس.
سەرچاوە؛ Novosti