خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا لەلایەن كۆنگرێسەوە، جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بڕیاریدا برێت ماكگۆرك بهێنێتەوە گۆڕەپانی سیاسی و دۆسیەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئەفریقای پێ سپارد، لەو بارەیەشەوە ماكگۆرك یەكەم پەیامی بڵاوكردەوە.
جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بڕیاریدا بە دیاریكردنی برێت ماكگۆرك وەك لێپرسراوی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریكا.
برێت ماكگۆرك لە پەیامێكدا لە تویتەر خۆشحاڵی خۆی ڕاگەیاندووە بەدووبارە دەستنیشانكردنی بۆ كاركردن لەئیدارەی ئەمریكا و دەڵێت: “بایدن ئەو سەركردەیەیە، كە لەم ساتە مێژووییەدا پێویستمانە”.
ڕاشیگەیاندووە، لە 10 ساڵی ڕابردوودا هەلی خزمەتكردنی لەگەڵ جۆ بایدن-ی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بۆ ڕەخساوە.
دەشڵێت: “شانازی ئەوەم پێدەبڕێت بەشداری تیمەكەی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا بكەم بە سەرۆكایەتی جاك سولیڤان لە دوای 12 ڕۆژی تر”.
I’ve had the privilege of serving with President-elect Joe Biden over the last decade. He’s the leader we need at this critical moment in history. I’ll be honored to join his NSC team under the leadership of @jakejsullivan. 12 days! pic.twitter.com/hLDFWLK1PO
— Brett McGurk (@brett_mcgurk) January 8, 2021