خەڵك-بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی گەشەپێدانی توركمان ڕایدەگەیەنێت، دیاریكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بابەتێكی هونەرییە و بۆ تەواوكردنی كابینەی نۆیەمە.
محەمەد سەعدەدین پارتی گەشەپێدانی توركمان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەكو پێكهاتە بەشداری حكومەتین و ئەو پڕۆسەیە تەواوكەری پڕۆسەی دەنگدانە لەسەر كابینەی نوێ، ئەو حزبانەشی بەشدار بوون لە حكومەت و دەنگیان بە وەزیرەكانی یەكتردا ئەوەش تەواوكەری پڕۆسەكەیە و شتێكی ئاساییە بەشدار دەبین و دەنگ بە وەزیری سامانە سروشتییەكان دەدەین.
وتیشی”دەنگدان بەم وەزیرە تەنها بابەتێكی هونەرییە و پەیوەندی بە دەستنیشانكردنی وەزیرەو هەیە و هەر حزبێك وەزیرەكانی خۆی دەستنیشان دەكات ئەمەش پشكی پارتییە و ئێستا بڕیاری لەسەرداوە دایبنێت”.
سەبارەت بە سەركەوتنی وەزیری نوێی سامانە سروشتییەكان، ناوبراو ئاشكراشیكرد، حكومەتی هەرێم بەرنامەی كاری هەیە، پەیوەندی بە وەزیرەكانەوە نییە و لە چوارچێوەی بەرنامەی كار ئەم وەزیرەش كارەكانی خۆی ڕادەپەڕێنێت، هیوادارین سەركەوتوو بێت.