سەردێر

بەوێنە؛ یەكەم نوێژە بارانەی ئەمساڵ ئەنجامدرا

نوێژەبارانە چییە و چۆن دەكرێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ئەوەی ماوەی مانگێكە باران و بەفر لە هەرێم نەباریووە و مەترسی وشكەساڵی دەكرێت بۆیە مامۆستایانی ئایینی و هاووڵاتیان نوێژەبارانەیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 5-1-2021، بەهی نەبارینی باران بۆ ماوەیەكی زۆر لە هەرێمی كوردستان و مەترسی وشكەساڵی، مامۆستایانی ئایینی و هاووڵاتیان لە شارۆچكەی پردێ‌ لە سنووری پارێزگای هەولێر چوونە دەشتێكی فراوان و نوێژەبارانەیان ئەنجامدا و تێیدا نزای باران بارین كرا.
نوێژە بارانە چییە؟
نوێژە بارانە ( الإستسقا‌و) بە نوێژێكی سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دادەنرێت، كە لەكاتی وشكەساڵی و نەبوونی باران ئەنجام دەدرێت و بانگدان مەرج نییە تێیدا و هەروەها وتاری تێدا پێشكەش دەكرێت، هەروەها بە كۆمەڵ ئەنجام دەدرێت و لەلاییەن مامۆستایەكی ئایینییەوە پێشنوێژی دەكرێت.
حوکمی ئەنجامدانی ئەم نوێژە:
عبدالله ی كوڕی یزید دەگێڕێتەوە كەوا پێغەمبەری خوا (ﷺ) چووەتە دەرەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژەبارانە و ڕووی لە قیبلە كرد و لە خوای گەورە دەپاڕایەوە و پۆشاكەكەی بە خۆیەوە ئاڵاندبوو، دوو ركعات نوێژی كرد و بە دەنگی بەرز قورئانی تێدا خوێند.
کات و چۆنێتی ئەنجامدانی نوێژە بارانە :
کات وچۆنێتی ئەنجامدانی نوێژە بارانە هەر وەک نوێژی جەژنە، بە پێی وتەی ابن عباس کە دەلێت: (صلی النبی – صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ – ركعتین كما یصلی فی العیدین) واتا: پێغەمبەر ﷺ دوو ڕکات نوێژی کرد بەهەمان شێوەی دوو ڕکاتی نوێژی جەژنی.
خوێندنەوەی ئایەتەکانیش لە هەردوو ڕکاتەکەدا بەدەنگی بەرز (بە ئاشکرا) دەبێت وەک نوێژی جەژن و پێش خوێندەوەی وتارەکە ئەنجام دەدرێت و هەروەها لە ژمارەی (اللە أكبر) كاندا و ئەوەی لە هەردوو ڕکاتەکەدا دەخوێنرێت هەر هاوشێوەی نوێژی جەژنە.
رێگەپێدراویشە بەهەر شێوەیەک نزای باران بارین بکرێت، بۆیە مرۆڤ دەپاڕێتەوه و داوای باران بارین دەکات لە نوێژەکەیدا و لە کاتێکدا کوڕنوش دەبات، و پێشەوایش (إمام) نزای باران بارین لەسەر مینبەرەوە ولەنوێژی هەینیدا دەکات، چونکە بەڕاستی پێغەمبەری خوا ﷺ نزای بۆ باران بارین لەسەر مینبەرە و لەرۆژی هەینیدا کردوە.
ئەو سوننەتانەی ئەنجام دەدرێت :
۱- پێویستە دوعا و پاڕانەوەی زۆر بکرێت، کە لە پێغەمبەری خوداوە هاتووە (ﷺ) وە ڕوو دەکرێتە قیبلەو چاکەت و عاباو جوبە و ئەو شتانەی، کە لەسەر شانن هەڵدەگەڕێندرێتەوە بەشێوازێک چەپ و ڕاستی پێ دەکرێ، چونکە لەپێغەمبەری خوداوە هاتووە (ﷺ) کە پشتی لەخەڵکی کردووە و ڕووی کردۆتە قیبلە و کراس و سەرشانەکەی هەڵگێڕاوەتەوە.
وتراوە : مەبەست و حیکمەت لەو کارە ئەوەیە تاوەکو پەروەردگار ئەو دۆخە بگۆڕێت .
۲- سوننەت وایە هەموو موسوڵمانان دەربچن بۆ نوێژە بارانە تەنانەت ئافرەتان و منداڵانیش.
۳- سوننەتە بەکزی و ملکەچی و خشوع و خۆبەکەمزانینەوە بڕۆی بۆ نوێژەبارانە.
٤- لەکاتی یەکەم باران باریندا سوننەتە خۆت بخەیتە بەردەم بارانەکەو بڵێی (اللَّهُمَّ صَیِّبًا نَافِعًا) واتە : خودایە داوای بارانێكی بەسودت لێ دەكەم ، وە پاش باران بارینەکەش دەوترێت (مُگِرْنَا بِفَچْلِ اللهِ ۆرَحْمَتِهِ). واتە : خودای گه‌وره‌ بارانی بۆ باراندین به‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی و ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خۆی
٥- ئەگەر بارانەکە زۆربوو ترسی لافاو زەرەرو زیان هەبوو لێی ، لەوکاتەدا دەڵێی (اللَّهُمَّ حَۆاڵیْنَا ۆڵا عَڵیْنَا، اللَّهُمَّ عَڵی اڵاكَامِ ۆالڤِّرَابِ, ۆبُگُونِ اڵاَوْدِێەِ, ۆمَنَابِتِ الشَّجَڕ) متفق علیه .
واته : خودایه‌ باران له‌ چوار ده‌ورمان ببارێنه‌ نه‌ك له‌سه‌رمان، خودایه‌ له‌سه‌ر گرد و ته‌پۆڵكه‌ و ناو دۆڵ و باخ و دره‌خته‌كان ببارێنه‌.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان