سەردێر

كێشەی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك لە هەولێر چارەسەر كرا

خەڵك-ئارام سەردار

 

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، كێشەی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك چارەسەر كراوە، دوای ئەوەی بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك لە سنوری شارەوانی هەولێر كۆتایی هات.

سیامەند كەریم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی تەواوبوونی گرێبەستی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك لە سنووری شارەوانی هەولێر، هاوڵاتیان لە هەندێك گەڕەك و كۆڵان گلەیی لە دواكەوتنی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك كرا كەوا كۆناكرێتەوە، بەڵام لەئێستادا كێشەكە چارەسەر كراوە.

دەشڵێت”ئێستا چەند كۆمپانیایەكی دیكە شوێنی كۆمپانیاكانی پێشوویان گرتەوە و گرێبەستیان لەگەڵ كراوە، بەڵام بەهۆی دەستپێكی سەرەتای دەستاودەستكردنی كارەكان بووە هۆی زبڵ و خاشاك كۆنەكرێتەوە، بەڵام زۆر بەخێرایی كێشەكان چارەسەر كران و زبڵی سەرجەم گەڕەك و كۆڵانەكانی شار كۆكرانەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە هاونیشتیمانیان دەكەین لە هەر شوێنێك كێشەی كۆنەكردنەوەی زبڵ و خاشاك هەبوو دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی مۆبایلی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بكەن بۆ كۆكردنەوەی زبڵەكانیان ( 07511624550 )